نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە ٢ هەزار و ٣٠٠ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەرییان بۆ دەکرێت
![نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە ٢ هەزار و ٣٠٠ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەرییان بۆ دەکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە ٢ هەزار و ٣٠٠ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەرییان بۆ دەکرێت](/img/NewsGallery/2025/2/12/442202/FeaturedImage/b28ff4dd-6075-4f2e-bbe6-c788350eca81.webp)
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قەیرانی خۆراک کە دوای شەڕی ١٥ مانگە لە غەززە رووی دا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت. ٤٠٣ کەس لە منداڵەکان تووشی بەدخۆراکی توند و ١٩٦٦ منداڵیش تووشی بەدخۆراک مامناوەند بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، پێش لە دەستپێکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هیچ منداڵێک نەبوو کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوببێت. نەبوونی خۆراک و دەرمانی پێویست لە کەرتی غەززە دەبێتە هۆی تووشبوونی منداڵەکانی خوار ٢ ساڵ بە نەخۆشی بەدخۆراکی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەیی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆبووەوە.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.